explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە دوو سیفەت لە نێو خەڵكیدا هەن؛ لە كردەوەی كافرەكان، ولە ڕەوشتەكانی جاهیلیەت ونەفامین، ئەوانیش بریتین لە: یەكەم: تانەدان لە ڕەچەڵەكی خەڵكی و بەكەم دانانیان و خۆبەگەورەزانین بەسەریاندا. دووەم: بەرزكردنەوەی دەنگ لەكاتی كارەسات؛ وەكو توڕەیی دەربڕینێك بەرامبەر قەدەر، یان دڕینی جلوبەرگ بەهۆی زۆر ناڕازیبوونەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هاندان بۆ سادەیی و خۆبەگەورە نەزانین بەسەر خەڵكیدا.
  • واجبێتی ئارامگرتن لەسەر بەڵا وناڕەحەتیەكان وناڕەزایی دەرنەبڕین.
  • ئەم كردەوانە كوفری بچووكن، وئەوەی لقێك لە لقەكانی كوفر بكات ئەوا كافر نییە ؛ چونكە كوفرێك نییە كە لە ئیسلام دەری بكات، هەتاوەكو تووشی كوفری گەورە دەبێت.
  • ئاینی ئیسلام نەهی كردووە لە هەرشتێك كە ببێتە هۆی ناكۆكی وپەرتەوازەیی لە نێو مسوڵماناندا ؛ وەكو تانەدان لە ڕەچەڵەك وهتد.