پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە كە هەركەسێك بە یەكێكی تر بڵێت: تۆ فاسقیت، یان بڵێت: تۆ كافریت، لەكاتێكدا بەرامبەر بەو شێوەیە نەبێت، ئەوا خۆی شایستە دەبێت بەو وەسفەی باسكراوە وقسەكە دژی خۆی دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر بەو شێوەیە بێت كە باسیكرد ئەوا هیچ شتێكی لەسەر نییە؛ چونكە ڕاستی وتووە لە قسەكەیدا.