explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات لە چەك هەڵگرتن دژی مسوڵمانان ؛ بۆ ترساندنیان یان دزی كردن لێیان، هەركەسێك ئەمە بكات بەناهەق ؛ تاوانێكی لە تاوانە گەورەكانی کردووە، وشایستەیە ئەم هەڕەشە توندەی لێبكرێـت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەرموودەكە هەڕەشە وهۆشداریەكی توندی تێدایە لەسەر شەڕ وناكۆكی نێوان مسوڵمانان.
  • لە گەورەترین خراپەكانی سەر زەوی ئەوەیە كەسێك چەك هەڵبگرێت دژی مسوڵمانان، وخراپە وئاژاوە بنێتەوە بە كوشتن.
  • ئەم هەڕەشەیە ؛ ڕووبەڕووبونەوەی هەق وڕاست ناگرێتەوە، وەكو جەنگان دژی ستەمكاران وخراپەكاران وهتد.
  • حەرامێتی ترساندنی مسوڵمانان بە چەک وهاوشێوەکانی، ئەگەر بۆ گاڵتەیش بێت.