كۆمەڵە پیاوێك لە هۆزەكانی عوكل وعورەینە هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ومسوڵمان بوونی خۆیان ڕاگەیاند، بەڵام تووشی نەخۆشیەك بوون كە ورگیانی گەورە دەكرد، بۆیە حەزیان نەكرد لە مەدینە بمێننەوە چونكە خواردن وهەوای مەدینەیان پێنەدەكەوت. بەهۆی ئەمەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی كرد بەوەی بڕۆن بۆ لای ڕانە وشترەكان كە بە خێر وزەكات بەخشراون، ولە شیر ومیزەكانیان بخۆنەوە، ئەوانیش ڕۆیشتن، كاتێك چاك بوونەوە وقەڵەو بوون وڕەنگیان بۆ گەڕایەوە؛ شوانەكەی پێغەمبەریان كوشت -صلى اللە علیە وسلم-، و وشترەكانیان دزی، بۆیە هەواڵی ئەم ڕووداوە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەرەتای ڕۆژدا، ئەویش ناردی بە دوایاندا، وگرتیانیان، كاتێك خۆر بەرزبوویەوە بە دیلی هێنران بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وفەرمانیكرد بەوەی دەست وقاچەكانیان ببڕدرێتەوە، وچاویان دەربهێندرێت، چونكە وایان كرد بە شوانەكە، وفڕێدرانە ناوچەی حەڕە، داوای ئاویان دەكرد پێیان نەئەدرا، هەتاوەكو مردن. ئەبو قیبلابە دەڵێت: ئەوانە دزی وكوشتن وكوفریان كرد لە پاش ئیمان هێنان، ودژایەتی خودا وپێغەمبەرەكەیان كرد.