عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- ئیجتیهادی كرد و کۆمەڵێک لە زندیقەکانی بە ئاگر سووتاند کە لە ئیسلام هەڵگەڕابوونەوە، ئەم هەواڵە گەیشت بە عبد الله ی كوڕی عەباس -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەویش پشتیوانی كرد لە کوشتنیان؛ بەڵام نكۆڵی كرد لە سووتاندنیان بە ئاگر. ووتی: ئەگەر من لە شوێنی ئەو بوومایە بە ئاگر نەمدەسووتاندن؛ چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردووەتەوە کە نابێت کەس بە ئاگر سزا بدات جگە لە الله نەبێت كە خوڵقێنەری ئاگرە، بۆیە تەنها کوشتنیان بەسە، چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرموویەتی: هەر کەسێک لە ئیسلام هەڵگەڕایەوە و ئاینەکەی گۆڕی بۆ ئایینێکی تر؛ ئەوا بیکوژن.