ئەم فەرموودەیە باسی هەندێک شت دەکات کە لە کاتی کۆتا نەخۆشبوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوویاندا، کاتێک نەخۆشیەکەى سەخت وقورس بوو، پرسیاری لە ئەوانە کرد کە لەگەڵیدا بوون: ئایا خەڵکی نوێژیان کرد؟، ووترا: نەخێر، بۆیە بانگی کرد تەشتێکی ئاو بهێندرێت وخۆی شۆرد وهەوڵیدا هەستێت بەڵام لەهۆش خۆی چوو، کە بەخەبەر هاتەوە؛ دووبارە پرسیاری کرد ودیسانەوە خۆی شۆرد چونکە لە هۆش خۆی چوو، وئەمە سێ جار دووبارە بوویەوە، پاشان فەرمانى کرد کە ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات، کاتێک نێردراوەکە هات؛ ئەبوبەکر فەرمانى بە عومەر کرد پێشنوێژی بۆخەڵکی بکات، ئەویش ڕەتی کردەوە بۆیە ئەبوبەکر پێشنوێژی بۆ خەڵکی کرد؛ چونکە ئەو شایستەترە، پاش ماوەیەک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستیکرد باشتر بووە بۆیە بە یارمەتی عەلی وعەباس هات -ڕەزاى خوایان لێبێت- بۆئەوەی نوێژی نیوەڕۆ بکات بە جەماعەت، ولەو کاتەدا ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد، کاتێک پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم-، ویستی بگەڕێتە پاشەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەى پێیکرد بەوەى نەگەڕێتەوە پاشەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە تەنیشتی دانیشت وئەبوبەکر لە نوێژەکەیدا شوێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکەوت، وخەڵکیش شوێنی ئەبوبەکر دەکەوتن لە نوێژەکەیاندا.