عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی کۆتا ڕۆژەکانى ژیانی پێغەمبەری خودا دەکات -صلى اللە علیە وسلم-، لە کۆتا نەخۆشیدا کە تێیدا کۆچی دواییکرد؛ پرسیاری دەکرد ودەیفەرموو: (من لە کوێ دەبم سبەینێ؟ من لە کوێ دەبم سبەینێ؟): مەبەست لەم پرسیارکردنە داواکردن بوو بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە خێزانەکانى بۆئەوەى لە لای عائیشە بمێنێتەوە، بۆیە تێگەیشتن وڕوخسەتیان پێیدا، بۆیە لە لای ئەو مایەوە هەتاوەکو کۆچی دواییکرد، وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات؛ ئەو کاتەى کۆچی دواییکرد لە ماڵی ئەو بوو، وخواى گەورە کاتێک ڕۆحی کێشا سەری لە نێوان سینگ وگەردنی عائیشە بوو، وئاوی دەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێکەڵ بە ئاوی دەمی بوو بەهۆی سیواک کردنەوە، عبد الرحمان کوڕی ئەبی بەکر -ڕەزاى خوایان لێبێت- برای عائیشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک لە سەرەمەرگدا بوو وعبد الرحمان سیواکێکی تەڕی پێبوو، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سیواکەکەى عبد الرحمانى بینی؛ تەماشای دەکرد وەکو ئەوە وابێت ئەویش حەز بە سیواک کردن بکات، بۆیە عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- تێگەیشت وسیواکی براکەى هێنا، وکۆتاییەکەی بڕی بۆئەوەی کۆتاییەکی نوێی لێ دروست بکات وجاوی بە دەمی ونەرمی کرد، پاشان دای بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش سیواکی پێیکرد، وبەردەوام عائیشە حەسوودی پێدەبرا چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک کۆچی دواییکرد سەری لەسەر سینگی ئەو بوو.