لەم وتەی ئەبو بەکری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە هاوەڵان مافی ئەهلی بەیتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یان زانیوە وگرنگییان پێیان داوە وڕێزیان لێیان گرتووە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی بەیت بێت ولە سەر ڕێبازی ڕاست بێت کە شوێنکەوتەی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت؛ ئەوا دوو مافی هەیە: مافی ئیسلام ومافی نزیک بوونی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولەم وتەیەیشدا دەردەکەوێت کە ئەبو بەکر وهەموو هاوەڵانیش ئەهلی بەیتیان خۆش دەویست وئامۆژگاری خەڵکیان دەکرد کە چاک بن بەرامبەریان.