ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- یەکەم جار هاتە نێو مەدینەوە پاش ئەوەى لە مەککەوە کۆچی کردبوو؛ هەموو شتێک لەو شارەدا ڕۆشنا بوویەوە، وئەو ڕۆژەى تێیدا مرد؛ هەموو شتێک تێیدا لەو شارەدا تاریک بوویەوە، ومەبەست لە ڕۆشنایی وتاریکی لەم فەرموودەیەدا؛ مەبەستێکی واتاییە نەک ڕاستی وهەستپێکراو، پاشان باسی ئەوەى کرد؛ کاتێک تەواو بوون لە لەگۆڕدانانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵی دڵیان وەکو پێشووتر نەبوو؛ کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژیاندا بوو؛ لە نور وڕۆشنایی ئیمان ونەرم ونیانی وتەبایی چونکە وەحی چیتر دانابەزێت وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دوایی کرد وبەرەکەتی هاوەڵێتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەما.