کۆتا جار کە ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزاى خواى لێبێت- پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەو کاتە بوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەردەی نێوان ژوورەکەى خۆی ومزگەوتەی لابرد وسەیری کرد خەڵکی نوێژ دەکەن لە پشت ئەبو بەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت-، وئەبو بەکر ئاگای لێبوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەیر دەکات وگومانی وا بوو کە دەیەوێت دەربچێت بۆ نوێژکردن، بۆیە ویستی بچێتەوە پاشەوە و لەگەڵ ڕیزەکەدا نوێژ بکات بۆ ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت بۆ خەڵکی پێشنوێژی بکات، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆ کردن وفەرمانى پێکردن بەوەى کە لە شوێنی خۆتان بمێننەوە وبەردەوام بن لە نوێژکردن، پاشان جارێکی تر پەردەکەى داخست، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتایی ئەو ڕۆژەدا کۆچی دوایی کرد، کە ڕۆژی دوو شەممە بوو.