کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، هاوەڵان ناکۆک بن سەبارەت بە شوێنی لەگۆڕدانانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەبوبەکری سدیق ووتی: لەو شوێنە لە گۆڕ دایبنێن کە تێیدا مردووە. ولە هەندێک گێڕانەوەدا: ئەبوبەکر گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو دەیفەرموو: هەموو پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرەکان لەو شوێنە مردووە کە حەزی کردووە تێیدا لە گۆڕ دابنرێت.