پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە سەرکردایەتی ئوسامەی کوڕی زەید مەفرەزەیەکی نارد بۆ سەر تیرەی (حروقات) سەر بە هۆی (جوهینە)، کاتێک گەیشتن پێیان ودەستیان کرد بە ڕووبەڕووبونەوەیان، پیاوێک لە موشریکەکان ڕایکرد، وئوسامە وپیاوێکی ئەنساڕی شوێنی کەوتن بۆ ئەوەی بیکوژن، کاتێک گەیشتن پێی ووتی: (لا إله إلا الله)، ئەنساڕیەکە وازی لێهێنا کاتێک شاهێدی هێنا، بەڵام ئوسامە کوشتی، کاتێک گەڕانەوە بۆ مەدینە، وئەم هەواڵە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئوسامەی ووت: (ئایا کوشتت پاش ئەوەی ووتی: لا إله إلا اللە؟)، ئەویش ووتی: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا؛ وای ووت بۆ ئەوەى خۆی بپارێزێت لە کوشتن، پاشان هەر فەرمووی: (ئایا کوشتت پاش ئەوەی ووتی: لا إله إلا الله؟)، ئەویش ووتی: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا؛ وای ووت بۆ ئەوەى خۆی بپارێزێت لە کوشتن، مسوڵمانانی ئازاردا وفڵان وفڵانی کوشت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا دڵیت لەت کرد بۆ ئەوى دڵنیا بیت لەسەر نیەتەکەى؟ ئایا چی دەکەیت لە (لا إله إلا الله) ئەگەر بێت لە رۆژی قیامەتدا، ئایا کێ شەفاعەتت بۆ دەکات لە کاتێکدا ئەگەر وشەی تەوحید (یەک خوا پەرستی) بێت، وپێت بووترێت: چۆن کەسێکت کوشت کە شاهێدی بەم وشەیەدا؟ ئوسامە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: هەتا ئاواتەخواز بووم پێش ئەو ڕۆژە مسوڵمان نەبوومایە، چونکە ئەگەر کافر بوایە وکوشتنی ئەنجامبدایە ئەوا خودا لێی خۆش دەبوو، بەڵام ئێستا ئەو کردەوەیەی ئەنجامدا لە کاتێکدا مسوڵمانە.