پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ وپلەوپایەى بوون بە مسوڵمان وهاتنە نێو ئاینی ئیسلامەوە ڕوون دەکاتەوە، وهەرکەسێک مسوڵمان بێت وئیسلامەتیەکەى چاک بێت ودڵسۆز وڕاستگۆ بێت؛ ئەوا لێپرسینەوەی لێناکرێت لەسەر کردەوەکانى پێشووی کە لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، وهەرکەسێک خراپەکار بێت لە ئیسلامدا ئەمیش بەوەى مونافیق بێت یان هەڵگەڕێتەوە لە ئاینەکەى؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت لەسەر ئەو کردەوانەى کردوویەتی لە کوفردا وئەو کردەوانەى کردوویەتی لە ئیسلامدا.