پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لە ئەبو تاڵیبی مامی کرد لەکاتێکدا ئەو لە سەرەمەرگدا بوو کە شایەتمان بڵێت (بڵێت: ﻻ إله إﻻ الله)، بۆئەوەى لەقیامەت شەفاعەتی بۆ کات، وشاهێدی ئیسلامەتی بۆ بدات، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە شایەتمان بڵێت لەترسی جوێن وسەرزەنشتی قوڕەیش ودوواجار بڵێن: ئەو مسوڵمان بوو لەترسی مردن ولاوازی! بەپێغەمبەری فەرموو -صلى اللە علیە وسلم-: ئەگەر ئەوە نەبووایە ئەوا دڵخۆشم دەکردیت بە ووتنی شایەتمان، وهیواکەتم دەهێنایە دی هەتاوەکو ڕازی دەبوویت! خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ئایەتێکی دابەزاند کە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تواناى هیدایەتدانى خەڵکی نیە، ئەمە تەنها بەدەستی خواى گەورەیە -عز وجل- هەرکەسێکی بوێت هیدایەتی دەدات بۆ قبوڵکردنی ئیسلام ومسوڵمان بوون، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیدایەتی خەڵکی دەدات بە ئاراستە کردن وڕێنیشاندان وڕوونکردنەوەى هەق وبانگەوازى بۆ ڕێبازی ڕاست.