لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمان ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات (دوور بکەوێتەوە) لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردووە». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە مسوڵمانی كامڵ لە ئیسلامەتیدا ئەوەیە كە مسوڵمانان (لە زمانى پارێزراون): جوێنیان پێنادات، ونەفرەتیان لێناكات، وغەیبەتیان ناكات، و بەزمانی ئاژاوە وئازار نانێتەوە لەنێوانیان. (ولە دەستی پارێزراون): دەستدرێژی ناكاتە سەریان، وماڵ وسامانایان بە ناهەق نابات، وهتد. وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات ودوور بکەوێتەوە لەو شتانەى کە الله حەرامی كردووە -سبحانه وتعالی-.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئەو كاتە مرۆڤ بە کامڵی ئاینی ئیسلامی جێبەجیکردووە ؛ کە هەرگیز زیان نەدات لە خەڵکی، جا زیانلێدانى هەستپێکراو یان واتایی بێت.
  • بەتایبەت باسی زمان ودەست كراوە ؛ چونكە زۆر هەڵە دەكەن وزۆر زیان دەگەیەنن، وزۆرینەی شەڕ وخراپەكان بەهۆیانەوە ڕوودەدات.
  • ئامۆژگاری کردن بە وازهێنان لە تاوان وگوناهەکان، وخۆ پابەندکردن بەوەى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- فەرمانی پێکردووە.
  • باشترین مسوڵمان ئەوەیە کە مافەکانى خواى گەورە جێبەجێ دەکات -سبحانه وتعالى- ومافەکانى مسوڵمانانیش جێبەجێ دەکات.
  • دەستدرێژی کردن وسنوور تێپەڕاندن لەوەیە بە قسە یان کردەوە بێت.
  • كۆچی كامڵ وتەواو بریتیە لە دووركەوتنەوە و بەجێهێشتنی ئەو شتانەی خوای گەورە حەرامی كردووە -سبحانه وتعالی- .