بەندە قسەیەک دەکات کە دەبێتە هۆی خواى گەورە لەو بەندەیە ڕازی بێت، وئەو قسەیەش هەرشتێکە کە خواى گەورە پێی خۆشە لە ڕێنموێنی وئامۆژگاری وفێرکردن، وئەو بەندەیە بیری لەوە نەدەکردەوە کە ئەو قسانەى ئەو ئەنجامە مەزنانەى هەبێت لە هەموویان مەزنتریش ڕازی بوونی خواى گەورەیە، و بەهۆی ئەو قسەیەوە خواى گەورە چەند پلەیەک بەرزی دەکاتەوە. و بەهەمان شێوەیە لەوەیە بەندە قسەیەک بکات کە ببێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە، وەکو غەیبەت ونەمیمەت وبوهتان کردن وهەر قسەیەکی ناڕەوای تر؛ بەهۆی ئەو قسەیە دەچێتە نێو دۆزەخەوە لە ڕۆژی قیامەتدا.