پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لە پیاوێک بوو کە وەسف وستایشی پیاوێکی تری دەکرد بەهۆی چاکەکار بوونی بەڵام لەمەدا زیادەڕەوی دەکرد وهەندێک وەسفی دەکرد کە تێیدا نەبوو لە سیفەتە جوانەکان، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێیکرد، وپێی فەرموو کە ئەمە هۆکاری بۆ تیاچوونی ئەو برایەتان؛ چونکە ئەم زیادەڕەوی کردن لە وەسفکردن هۆکاری ئەوەیە تووشی خۆبەگەورەزانین وسەرسامبوون بێت بە خۆی.