لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پیاوێک هەبوو؛ ناوی عبد الله بوو، نازناوی حیمار بوو، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-ی دەخستە پێکەنین بە هەندێک لە قسەكانی، و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- سزای دابوو لەسەر خواردنەوەی مەی، ڕۆژێکیان هێنرایە لای بەهۆی مەی خواردنەوە، فەرمانی پێكرا و سزا درا. یەکێک لە ئامادەبووان جنێوی پێدا، ووتی: نەفرەتی خوای لێبێت، چەند زۆر دەهێنرێت بەهۆی مەی خواردنەوە؟! پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: نزای لێ مەکەن بە دوورخستنەوە لە ڕەحمەتی خودا، سوێند بە خودا، من هیچ نازانم سەبارەتی جگە لەوە نەبێت کە ئەو خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت.