لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا دەزانن غەیبەت چییە؟ » ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانێت، فەرمووی: «ئەوەیە شتێک بڵێیت سەبارەت بە براکەت کە ئەگەر ئەو بیبیستێت حەزی پێنەکات»، ووترا: ئەی ئەگەر ئەو قسەیەی کە سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئەو قسەی سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؛ ئەوا غەیبەتی ئەوت کردووە، وئەگەر تێیدا نەبوو؛ ئەوا بوهتانت بۆی کردووە». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەقیقەتی غەیبەتکردنی حەرامکراو ڕووندەکاتەوە، ئەمیش بریتیە لە : باسکردنی مسوڵمانێک بەشێوەیەک ئەگەر بیبیستێـت پێی ناخۆش دەبێت، ئەگەر باسکردنی سیفەتە ڕەوشتی یان لاشەییەکانى بێت، وەکو: کوێر وفێڵ ودرۆزن وهتد لە وەسفەکانى سەرزەنشتکردن، ئەگەرچیش ئەو سیفەتەی تێدا هەبێت. بەڵام ئەگەر ئەو سیفەتەى تێدا نەبێت ؛ ئەمە گەورەترە لە تاوانى غەیبەتکردن، کە پێی دەووترێت: بوهتان، واتا: درۆ هەڵواسین بۆ کەسێک لەکاتێکدا ئەو سیفەتەى تێدا نەبێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • جوانی فێرکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە لەڕێگەی پرسیار و وەڵامەوە بابەتەکانیان فێر دەکات.
  • جوانی ئەدەب وڕەوشتی هاوەڵان لە بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کە ووتیان: خودای گەورە وپێغەمبەرەکەی دەزانێت.
  • کەسی پرسیارلێکراو شتێک نەزانێت دەڵێت: خودا زاناترە.
  • شەریعەتی ئیسلام کۆمەڵگا دەپارێزێت ئەمیش بەپاراستنی مافەکان وبرایەتی لەنێوانیاندا.
  • غەیبەت حەرامکراوە مەگەر لەچەند حاڵەتێکی دەگمەندا؛ لەوانەش: - لابردنی ستەم؛ کەسی ستەملێکراو باسی ستەمکار دەکات لەلای ئەو کەسەی دەتوانێت مافەکەى بۆ وەربگرێتەوە بۆیە دەڵێت: فڵان کەس ستەمی لێکردووم یان ئاوا وئاوای کردووە. - ڕاوێژپێکردن لەبابەتی هاوسەرگیری وهاوبەشی(شەریکی) ودراوسێیەتی وهتد.