ئەگەر بەندە نەفرەت (لەعنەت) لە شتێک بکات بە زمانى، ئەوا نەفرەتەکەى بەرەو ئاسمان بەرز دەبێتەوە، بەڵام دەرگاکانى ئاسمان دژی ئەم نەفرەتە دادەخرێن، بۆیە نەفرەتەکە بەرەو زەوی دەگەڕێتەوە، ودەرگاکانى زەویش دژی ئەم نەفرەتە دادەخرێن بۆیە ناچێنە نێو زەوییەوە، پاشان بە لای ڕاست وچەپدا دەڕوات، ئەگەر هیچ ڕێگا وشوێنێکی نەدۆزیەوە، ئەوا بەرەو ئەو کەسە یان شتە دەچێت کە نەفرەتی لێکراوە، ئەگەر کەسەکە یان شتەکە شایەنی ئەو نەفرەتە بێت ئەوا تووشی دەبێت، ئەگەر نا ئەو نەفرەتە بۆ ئەو کەسە دەگەڕێتەوە کە نەفرەتەکەى کردووە.