لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک دوو کەس جوێن بە یەکتر دەکەن، ئەوەى (جوێنەکەى) دەستپێکردووە تاوانبارە هەتاوەکو ستەملێکراوەکە سنوور تێدەپەڕێنێت (لە وەڵامدانەوەدا)». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

هەر شتێک لە دوو کەسەوە دەربچێت کە جوێن وقسەى ناشیرین بە یەکتر دەدەن، تاوان لەسەر ئەو کەسەیە کە سەرەتا جوێندانەکەى دەستپێکردووە، بەڵام ئەوی تر هیچ شتێکی لەسەر نییە؛ چونکە ڕوخسەتی پێدراوە کە وەڵام بداتەوە لەو کەسەی ستەمی لێکردووە، ئەگەر ستەملێکراوەکە سنووری تێپەڕاند لەو سنوورەی بۆی دیاریکراوە وڕوخسەتی پێدراوە ئەوا لێرەدا تاوانى ستەملێکراوەکە لە تاوانى ستەمکارەکە زیاتر دەبێت.