لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سێ کۆمەڵ خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات وپاکیان ناکاتەوە وسەیریان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا وسزای سەختیان بۆ هەیە: بەتەمەنێکی زیناکەر، وپادشایەکی (دەسەڵاتدارێکی) درۆزن، وهەژارێکی خۆبەگەورەزان». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە