پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی كرد: ئایا دەزانن كەسی مایەپووچ -موفلیس- كێیە؟ ووتیان: مایەپووچ لەلای ئێمە ؛ ئەو كەسەیە كە نە پارە ونە شتومەكی هەیە، فەرمووی: مایەپووچ لە ئومەتەكەمدا ئەو كەسەیە كە دێت لە ڕۆژی قیامەتدا وكردەوەی چاكی ئەنجامداوە لە نوێژ وڕۆژوو وزەكاتدان، بەڵام جوێن وتانەی لە كەسایەتی خەڵكی داوە، وپارەی خەڵكی خواردووە ونكۆڵی لێكردووە، وخوێنی خەڵكی ڕشتووە وستەمی لێكردوون، ولە خەڵكی داوە وسوكایەتی پێكردوون، بۆیە چاكەكانی دەدرێت بە ستەملێكراوەكان، وكاتێك چاكەی نامێنێت پێش ئەوەی مافی خەڵکی بەتەواوی بداتەوە؛ ئەوا لە خراپەكانی ستەملێكراوەكان وەردەگیرێت ودەخرێتە سەر تۆماری ستەمكار، پاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخ چونكە هیچ چاكەیەكی نەماوە.