فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر مەزنی مافى دایباب، وبوونە هۆکار بۆ جوێندان پێیان وئازار دانیان لە تاوانە گەورەکانە، وئەگەر بوونە هۆکار بۆ جوێندان پێیان یان نەفرەت لێکردنیان تاوانێکی گەورە بێت؛ ئەوا جوێندان ونەفرەت لێکردنیان بە ڕاستەوخۆ تاوانەکەی گەورەتر وناشیرینترە. پاش ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەى دا کە جوێندان پێیان لە تاوانە گەورەکانە؛ ئەوانەى دانیشتبوون سەیریان لێهات، چونکە بە دووریان دانا کەسێک ڕاستەوخۆ جوێن بە دایبابی بدات، فەرمووی لەوەیە ڕووبدات لە ڕێگای بوونە هۆکار بۆ جوێندان پێیان، ئەویش بەوەى کەسێک جوێن بە دایبابی کەسێکی تر بدات؛ وئەو کەسەش جوێن بە دایبابی ئەم بدات، وئەمەش وەکو ئەوە وایە کە جوێنی بە دایبابی خۆی دابێت.