لە سەمورەی كوڕی جوندوب وموغیرەی كوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک فەرموودەیەک لە منەوە بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە درۆیە (هەڵبەستراوە)؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە». (سەحیح - ڕاست) - رواه مسلم في مقدمته
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت ئەو كەسەی فەرموودەیەك لە ئەوەوە دەگێڕێتەوە لەكاتێكدا دەزانێت یان گومانی وایە یان زۆرینەی گومانی وایە كە ئەم گێڕانەوەیە درۆیە بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەوا ئەم کەسە بەشداری ئەو كەسەیە كە ئەم درۆیەی لەسەرەتاوە هەڵبەستووە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • جەختکردنەوە لەسەر گەڕان بە دواى سەحیحی ودروستی ئەو فەرموودانەى لە پێغەمبەرەوە گێڕدراوەتەوە -صلى اللە علیە وسلم-، وجەختکردنەوە لەسەر دڵنیابوون لە دروستی وسەحیح بوونیان پێش ئەوەی دووبارە بگێڕدرێنەوە وبڵاو بكرێنەوە.
  • سیفەتی درۆکردن دەدرێتە پاڵ ئەو کەسەى درۆکەى داهێناوە، وپاڵ ئەوەیشی گێڕاویەتیەوە وبڵاوی کردووەتەوە لە نێو خەڵکیدا.
  • حەرامێتی گێڕانەوەی فەرموودەی (موضوع:داهێنراو) لەسەر ئەو كەسەی كە دەزانێت فەرموودەكە داهێنراوە، یان زۆرینەی گومانی وابێت كە داهێنراوە ؛ جگە لەو كەسەی تەنها بۆ ئاگادار كردنەوە لێی باسی دەكات.