پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی دەكات وهۆشداری دەدات لەهەندێك لەو شتانەی كە دەبنە هۆی ناكۆكی ودوژمنایەتی لەنێو مسوڵمانان، لەوانەش: (گومانی خراپ): ئەمیش تۆمەت كردنی كەسێكە لە دڵدا بەبێ هیچ بەڵگەیەك، وڕوونیكردەوە كە ئەمە درۆترین قسە ولێكدانەوەیە. (گەڕان بەدوای هەڵە وكەموكورتی خەڵكی) ؛ ئینجا بە چاو یان بە گوێ بێت. (سیخوڕی كردن): ئەمیش بریتیە لە گەڕان بەدوای ئەو شتانەی شاراوەن و بەئاسانی نادۆزرێنەوە، زۆرجار لەچوارچێوەیەكی خراپدا ئەم دەستەواژەیە بەكاردەهێنرێت. (حەسوودی): ئەمیش بریتیە لە حەز نەكردن بەوەی خەڵكانێك خودا نیعمەتی پێیان بەخشیووە. (پشت لەیەكتر كردن): بریتیە لە دووركەوتنەوەی مسوڵمانان لە یەكتر، وسەلام لە یەكتر ناكەن وهەورەها سەردانی یەكتر ناكەن. (ڕق لێبوونەوە): بریتیە لە كینە ودەربڕینی ڕق لە مسوڵمان بۆ ئازاردانی، وڕووگرژی وخراپ مامەڵە کردن لەگەڵیدا لەكاتی گەیشتن پێی. پاشان ڕستەیەكی گشتگیری فەرموو كە بەهۆیەوە حاڵ وپەیوەندی نێوان مسوڵمانان چاك دەبێت، فەرمووی: (ئەی بەندەكانی الله ؛ ببن بە برای یەكتر)، برایەتی پەیوەندی نێوان مسوڵمانان چاك دەكات ویەكگرتوو دەبن، وخۆشەویستی وتەبایی لەنێوانیان زیاد دەكات.