explain-icon

شیکردنەوە

عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لێیان ئەرکی ناڕەحەت بخەنە ئەستۆی خۆیان چونکە بارگرانی سەختی تێدایە بۆ سەر نەفس ؛ مەگەر پێویست وناچار بن، ئینجا ئەگەر ئەرکە ناڕەحەتەکە -تەکەلوفەکە- ؛ قسە یان کردەوە بێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • لەو تەکەلوفانەى ؛ نەهی لێکراوە: زۆر پرسیارکردن، یان تەکەلوف کردن لەشتێک کە زانست سەبارەتی نەبێت، یان توند بێت لە بابەتێکدا کە خواى گەورە ئاسان وفراوانی کردووە.
  • دەبێت مسوڵمان خۆی ڕابهێنێت لەسەر لێبووردەیی وتەکەلوف نەکردن لە وتە وکردەوە: لە خواردن وخواردنەوە وقسە وهەموو حاڵەتەکانیدا.
  • ئیسلام ئاینی ئاسانکارییە.