پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات سەبارەت بە زێدەڕۆیی کردن لە ستەم کردن بە تاوان وشیرک وستەمکردن لە خەڵکی بە پێشێل کردنی مافەکانیان، خواى گەورە مۆڵەت دەدات بە کەسی ستەمکار وسزای دوادەخات وتەمەنی درێژ دەکات وسامانى پێدەدات ودەستبەجێ سزای نادات؛ ئەگەر تەوبە نەکات ئەوا دەیگرێت وبەری نادات وتۆڵەى لێدەسێنێتەوە لەسەر ئەو ستەمە زۆرانەى کردوویەتی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ} [هود: 102] واتە: {ئا بەو شێوەیە سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکاربوون بەڕاستی تۆڵەسەندنی ئەو ئازاردەر وبەتینە}.