پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە پاك وپیرۆزە وهەموو كەموكورتی وعەیبێك لە ئەو دوورە وخاوەنی سیفەتە كامڵەكانە، وهیچ قسە وكردەوە وبیروباوەڕێك قبوڵ ناكات مەگەر پاك بێت، وبە دڵسۆزی بۆ الله ئەنجامدرابێت، وبە پێی سوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت، وتەنها بەم ڕێگایە مرۆڤ دەتوانێت لە پەروەردگار نزیك بێتەوە، ولە گەورەترین هۆكارەكان بۆ پاكێتی كردەوەكانی باوەڕدار بریتیە لە خواردنی پاك، ودەبێت خواردنێكی حەڵاڵ بێت، بەم شێوەیە كردەوەی پاك دەبێت، بۆیە خوای گەورە فەرمانی كردووە بە ئیمانداران هەروەكو چۆن فەرمانی كردووە بە پێغەمبەران بەوەی خواردنی حەڵاڵ بخۆن وكردەوەی چاك ئەنجام بدەن، پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ﴾ [المؤمنون: 51]، ﴿ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن، چونکە بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم﴾، هەروەها فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ﴾ [البقرة: 172]، واته: ﴿ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاسی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن﴾. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە خواردنی حەرام چونكە كردەوە پوچەڵ دەكاتەوە وڕێگر دەبێت لە قبوڵبوونی؛ هەرچەندە مرۆڤ هۆكارە دیارەكان جێبەجێ بكات بۆ قبوڵبوونی، لەو هۆكارانەیش: یەكەم: دووری سەفەر كردن بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان وەكو حەج وجیهاد وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وهتد. دووەم: ئاڵۆزی وناڕێكی قژ بەهۆی شانە نەكردن، وگۆڕاوی ڕەنگی وڕەنگی جلەكەی بەهۆی خۆڵەوە؛ بە هۆی سەفەروە وپێویستی بە یارمەتی الله یە سێیەم: بەرزكردنەوەی دەست بەرەو ئاسمان بۆ نزا كردن. چوارەم: پاڕانەوە لە خوای گەورە بە ناوەكانی وزۆر تكاكردن لەم پاڕانەوەیەدا بە ووتنی: (یا رب ، یا رب) واتە: (ئەی پەروەردگار، ئەی پەروەردگار)! سەرەڕای جێبەجێكردنی ئەم هۆكارانەیش بۆ وەڵامدانەوەی نزا بەڵام نزاكانی وەڵام نەدرایەوە؛ چونكە خواردن وخواردنەوەكەی حەرامە وجلەكەیشی بەهەمان شێوە، ولاشەی بە خواردنی حەرام گەورە بووە، بۆیە هەركەسێك سیفەتەكانی بەم شێوەیە بێت؛ دوورە لەوەی وەڵامی بدرێتەوە، چۆن وەڵام دەردێتەوە؟!