لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سێ نزا وەڵامدەدرێنەوە بە بێ هیچ گومانێک؛ لەوانەش نزای ستەملێکراو، ونزای ڕێبوار، ونزاى دايباب لەسەر منداڵەکانیان». حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

سێ نزا لە سێ کۆمەڵەوە گومان نیە لەوەى کە خواى گەورە وەڵامی دەداتەوە: نزاى ستەملێکراو، ئەگەر ستەملێکراوەکە کافریش بێت وستەمی لێبکرێت، وپاشان نزا بکات ئەوا خواى گەورە نزاکەى وەڵامدەداتەوە، نزای ڕێبوار (موسافیر)؛ لە کاتی سەفەرەکەیدا ونزای دایک وباوک (دایباب)؛ ئەگەر نزا بۆ منداڵەکانى بکات یان نزایان لێبکات.