لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «لە شەودا ماوەیەک هەیە، هەرمسوڵمانێک لەو ماوەیەدا داواى هەرخێرێکی دونیا ودواڕۆژ لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە پێی دەبەخشێت، وئەمیش لە هەموو شەوێکدایە». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

لە هەموو شەوێکدا وەڵامی نزاکان دەدرێتەوە، بۆیە هەر بەندەیەکی مسوڵمان نزایەک بکات کە داواى حەرامی تێدا نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە وەڵامی نزاکەى دەداتەوە، وئەو ماوەیەش بریتیە لە سێیەکی کۆتایی شەو هەروەکو لە دەقەکانى سەحیحەکانى تردا هاتووە.