پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە، چونکە نوێژخوێن لەسوجدەدا بەرزترین وڕێزدارترین ئەندامی لاشەی لەسەر زەوی دادەنێت وەکو گوێڕایەڵی وملکەچی وزەلیلی دەربڕین بۆ خواى گەورە -عز وجل-. و پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە زۆر نزاکردن لەکاتی سوژدەبردن، بۆیە سوژدەبردن ملکەچبوون وزەلیلی بەندەى تێدا کۆدەبێتەوە بۆ الله -سبحانە وتعالى- بە قسە وکردەوە.