لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو نزا هەرگیز ڕەت ناکرێنەوە، یان کەمجار ڕەت دەکرێنەوە: نزا لە کاتى (بیستنی) بانگدا، وبە درێژایی جەنگ کاتێک هەردوو سوپاکە جەنگ دەستپێدەکەن». صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە فەزڵی جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە ڕووندەکاتەوە، خودا وەڵامی نزای موجاهید وتێکۆشەر لە پێناو خواى گەورە دەداتەوە لەکاتی جەنگانی دژی دوژمندا، وهەروەها ڕوونکردنەوەى فەزڵی بانگدانى تێدایە؛ خواى گەورە وەڵامی نزای مسوڵمان دەداتەوە لەکاتی بانگدانەوە هەتاوەکو کاتی قامەت کردن.