پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە ستەمكردن، لەوانەش: ستەمكردن لە خەڵكی، وستەمكردن لە نەفس، وستەمكردن لە مافەكانی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، ستەمكردن بریتیە لەوەی هەموو خاوەن مافێك ؛ مافی شایستەی خۆی پێنەدرێت، وستەمكردن تاریكارییە لەسەر خاوەنەكانی لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ چونكە تووشی ناڕەحەتی وسەختی دەبێت، هەروەها نەهی كردووە لە ڕەزیلی ئەمیش بریتیە لە دەستگرتنەوە بەپەرۆشیەوە، ولەوانەش كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی مافە داراییەكان وزۆر بەپەرۆشی لەسەر دونیا، ئەم جۆرە لە ستەمكردن بووە هۆی تیاچوونی ئومەتانی پێشوو، چونكە لەسەری یەكتریان كوشت، وئەوەی الله حەرامی كردبوو ؛ حەڵاڵیان كرد.