پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ڕوونی کردۆتەوە: کە لە جوانی وكامڵی ئیسلامەتی موسڵمان وكامڵی ئیمانی؛ ئەوەیە دوور بكەوێتەوە لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە و تایبەت نییە بە ئەو و گرنگ نییە بۆی و سوودی پێناگەیەنێت لە قسە و کردەوەکاندا، و دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی کە پەیوەندییان پێوەی نییە لە کاروباری ئاین و دونیادا، چونکە سەرقاڵبوونی مرۆڤ بەوەی كە هی ئەو نییە وپەیوەندی پێوەی نییە؛ لەوانەیە سەرقاڵی بکات لەوەی کە پەیوەندی پێوەی هەیە، ئەگەر وا نەكات لەوەیە بیبات بەرەو ئەو شتەی کە دەبێت لێی دوور بکەوێتەوە؛ چونکە مرۆڤ بەرپرسیارە لەسەر کردەوەکانی لە ڕۆژی دواییدا.