لە ئەسمائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، هەوێیەکم هەیە، ئایا گوناهە ئەگەر شانازی بکەم لە پێشیدا بەوەى مێردەکەم شتێکی بە من داوە لەکاتێکدا پێمی نەداوە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەو کەسەی شانازی دەکات سەبارەت بە شتێک کە پێی نەدراوە وەکو ئەو کەسە وایە دوو جلی هەڵخەڵەتاندنی* لەبەردا بێت». (دوو جلی هەڵخەڵەتاندن: واتا بەشێوەیەک خۆی دەردەخات بۆئەوەى خەڵکی هەڵبخەڵەتێنێت وئەمیش تووشی گوناهی دەکات) صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

ئافرەتێک ووتی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : مێردەکەی ژنێکی تری هەیە لەگەڵ ئەوا (هەوێیەکی هەیە)، وحەز دەکات پێی بڵێت: مێردەکەم ئەمە وئەوەى پێم داوە لەکاتێکدا درۆ دەکات لەم قسەیەدا، بەڵام تەنها دەیەوێت هەوێکەى توڕە بکات، ئایا هیچ گوناهێکی لەسەر هەیە لەمەدا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو ئەو کەسەی خۆی دەڕازێنێتەوە بە شتێک کە پێی نەدراوە یان نییەتی تەنها بۆ شانازی کردن و خۆگەورەکردنەوە ئەمە دەکات؛ کەسێکی هەڵخەڵەتێنەر ودرۆزنە بەهۆی ئەم کارە.