دوو پیاو لەلای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوێنیان بە یەكتر دەدا، ویەكێكیان ڕووی سوور بوو، ودەمارەكانی دەوروبەری ملی دەركەوتن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: من وشەیەك دەزانم ئەگەر ئەم كەسە توڕەیە بیڵێت؛ ئەوا توڕەییەكەی نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) واتە: (پەنا بە الله دەگرم لە شەیتانی نەفرین لێكراو). پێی ووترا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: بڵێ: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) پیاوەكە ووتی: خۆش شێت نەبووم؟! پێی وابوو كە تەنها شێت پەنا بە الله دەگرێت لە شەیتان.