فەرموودەکە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە بۆ ئەو کەسانەى کە گوێ لە قسەی کەسانێک دەگرن کە حەزن ناکەن گوێ لە قسەکانیان بگیرێت، وئەمیش لە ڕەوشتە خراپەکان وتاوانە گەورەکانە، وپاداشت لە ڕەگەزی کردەوەکانە؛ چونکە بە هۆی ئەوەى گوێی لە قسەکانیان گرت؛ سزا درا لە گوێیەوە، وسزاکەش ئەوەیە کە قورقۆشمی تواوە دەکرێـتە ناو گوێیەوە، بە هەر هۆیەکەوە بێت نابێت گوێ لە قسەی کەسانێک بگریت کە حەز ناکەن گوێ لە قسەکانیان بگیرێت جا ئەمە بۆ مەبەستێکی دروست بێت یان نادروست، چونکە هەندێک خەڵک حەز ناکەن کەس گوێی لە قسەکانیان بێت؛ ئەگەرچی قسەکانیش شتی خراپ وقەدەغەکراو وجوێنی تێدا نەبێت.