explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە هەركەسێك بەئەنقەست درۆ بەناوی ئەوەوە بكات ؛ ئەمیش بەوەی فەرموودەیەك یان كردەوەیەکە بداتە پاڵی لەكاتێكدا ئەو نەیفەرمووە ونەیكردووە، ئەوا لە قیامەتدا شوێنێك بۆ ئەو كەسە درۆزنە دانراوە لە درۆزەخدا ؛ لەسزای درۆكردن بەناو پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • درۆکردن بەناوى پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- بەمەبەست و بەئەنقەستەوە هۆکارە بۆ چوونە نێو دۆزەخ.
  • درۆکردن بەناوى پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- وەکو درۆکردن نییە بەناوى خەڵکی ترەوە، چونكە درۆكردن بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- هۆكارە بۆ خراپەی ترسناك وگەورە لە ئاین ودونیادا.
  • هۆشداری دان سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی هەر فەرموودەیەك پێش دڵنیایی ولێکۆڵینەوە لە سەحیحی ودروستی دانەپاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.