واتاى فەرموودەکە: حەڵاڵ نییە بۆ مسوڵمانێک کە سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ لە براکەى داببڕێت (هەجری بکات)، ئەگەر ئەم هەجرکردنە بە هۆکاری نەفس ودونیا بێت، بەڵام ئەگەر مەبەستەکە شەرعی بێت؛ ئەوا هەجرکردن دروستە ولەوەیە واجب بێت، وەکو هەجرکردنی ئەهلی بیدعە -بیدعەچیەکان- وفاسق وتاوانبارەکان ئەگەر تەوبە نەکەن، وئەوەى دەنگ لە براکەى دابڕێت بۆ هۆکاری دونیایی وهەجری بکات وپاشان بمرێت بێ ئەوەى تەوبەی کردبێت لە ئەم تاوانە؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە چونکە سوور بووە لەسەر تاوانی هەجرکردن وتەوبەى لێنەکرد، وزانراوە هەرمسوڵمانێک بمرێت وبچێتە دۆزەخەوە وخواى گەورە لێی خۆش نەبێت؛ ئەوا هەر لە دۆزەخ دەردەچێت وبۆ هەتاهەتایە تێیدا نامێنێتەوە، وتەنها کافرەکان -بێباوەڕەکان- بۆ هەتاهەتایی لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە.