explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە خواى گەورە -تبارک وتعالى- ڕقی لەو کەسانەیە کە زۆر و بەتوندی مشتومڕ وگفتوگۆ دەکەن، وملکەچ نابن بۆ هەق وڕاستی، وهەوڵدەدات بە مشتومڕەکانى هەق دابپۆشێت، یان لەسەر هەقە بەڵام بەتوندی مشتومڕ دەکات ولە میانڕەوی لادەدات، و بەبێ زانست گفتوگۆ دەکات.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • کەسی ستەملێکراو گفتوگۆ وسکاڵا بکات لەسەر مافێکی خۆی بە بنچینە وڕێگایەکی شەرعی وبەرزکردنەوەی سکاڵا ؛ ئەمە ڕێگە پێدراوە وئاسایە، ناچێتە ژێر بابەتی ئەو گفتوگۆیانەی کە ناشیرینە ونەهی لێکراوە.
  • مشتومڕ وموجادەلە لە بەڵاکانى زمانە کە دەبێتە هۆی ناکۆکی ودووبەرەکی و لەیەک دوورکەوتنەوە لەنێوان مسوڵمانان.
  • گفتوگۆ ستایشکراوە ئەگەر لەهەقدا بێت و بەشێوەیەکی جوان بێت، وسەرزەنشتکراوە ئەگەر بۆ ڕەتکردنەوەى هەق وجێگیرکردنی پوچەڵێک بێت یان بەبێ بەڵگە بێت.