شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاشەوەى خەڵکی دەبوو لە کاتی دەرچوونی کاروانەکان بۆ سەفەرکردن بۆ هەر هۆیەک بێت؛ بۆئەوەى چاودێری حاڵی خەڵکی وپێویستان بکات لەوانەى پێویستیان بە یارمەتیە لەم سەفەرەدا؛ لە لاوازەکان وئەوانەى سواریان پێ نییە لەم سەفەرەدا، هانی لاوازەکانى دەدا (بۆئەوەى خێرا ڕێبکەن)، وئەوەى سواری نەبوو سەری دەخست بۆ سەر پشتی سواریەکەى، ونزای بۆیان دەکرد.