پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك تێپەڕی بە لای شوێنی ئەوانەی سزا دران وستەمیان لەخۆیان كرد؛ نەهی كرد لە چوونە ژوورەوە بۆ ئەو شوێنانە، مەگەر كەسێك بە گریانەوە بچێتە نێویانەوە وپەند وەربگرێت؛ ئەمیش لە ترسی ئەوەی نەوەك ئەو سزا وئازارە تووشی بێت كە ئەوان تووشی بوون، پاشان لە ئاژەڵەكەی خوڕی وبە خێرایی ئەو شوێنەی تێپەڕاند.