پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە سیفەتەكانی خەڵكی بەهەشت وخەڵكی دۆزەخ باسدەكات. زۆرینەی خەڵكی بەهەشت، ئەم سیفەتەیان تێدایە: (هەموو لاوازێك بەلاواز دانراو)؛ واتا: سادەیە وملكەچە بۆ الله -سبحانه وتعالی-، وخۆی بۆ الله زەلیل كردووە، هەتاوەكو هەندێك لە خەڵكیش بە لاوازی دادەنێن وبە كەمی دەزانن، ئەم كەسە كە خۆی ملكەچ وزەلیل كردووە بۆ الله ئەگەر سوێند بە الله بخوات وەكو دڵنیاییەك بە بەخشندەیی الله -سبحانه وتعالی-؛ ئەوا الله سوێندەكەی بۆ جێبەجێ دەكات، و وەڵامی داوا ونزاكەی دەداتەوە. وزۆرینەی خەڵكی دۆزەخ؛ ئەم سیفەتانەیان تێدایە: 1- (وشك وڕەق)؛ وخراپەکار لەكاتی قسەدا، یان زمان پیسە كە ملكەچ نابێت بۆ هیچ خێرێك. 2- (تەماحكار)؛ خۆی بەگەورە دادەنێت، وزۆر خۆرە، ولڕوی لاشەیەوە بەهەیکەلە، ولە ڕێكردنیدا شانازی دەكات، وخو ڕەوشتی خراپە. 3- (خۆبەگەورەزان)؛ بە ڕەتكردنەوەی حەق وبە چاوی كەم سەیركردنی خەڵكی.