لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڵێت: ( سُبْحَانَ اللهِ العَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ)^؛ ئەوا دارخورمایەکی بۆ دەچێندرێت لە بەهەشتدا». ^(واتە: پاكی وبێگەردی بۆ الله ی مەزن وحەمد وستایش بۆ ئەو) (سەحیح - ڕاست) - (الترمذي) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بڵێت: (سُبحان الله:پاك وبێگەردی بۆ الله)؛ دانپێدانانە بەوەی هەموو كەموكورتیەك دوورە لە الله، (العَظِيمِ:مەزن)؛ لە زاتی وسیفەتەكانی وكردەوەكانی، (وبِحَمْدِه: وحەمد وستایش بۆ ئەو)؛ لەگەڵ دانپێدانان بەوەی ئەو خاوەنی سیفەتە كامڵەكانە، هەركەسێك ئەم زیكرە بڵێـت ئەوا لە بەهەشتدا دار خورمایەكی بۆ دەچێندرێت ودەڕوێندرێت ئەگەر هەرجارێك ئەم زیكرە بڵێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هاندان بۆ زۆر یاد كردنی الله -سبحانه وتعالی-، لەو زیكرانەیش؛ ووتنی: تەسبیح لەگەڵ تەحمید (ووتنی: سبحان الله -لەگەڵ- الحمد لله).
  • بەهەشت فراوانە، وڕووەکەکانى نێوی بە تەسبیح وتەحمید (ووتنی: سبحان الله والحمد لله) دەچێندرێت، ئەمیش فەزڵ ونیعمەتێکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەیبەخشێت.
  • لە فەرموودەكەدا بە تایبەت باسی دار خورما كراوە جیا لە دارەكانی تر؛ چونكە سوودی زۆرە وبەرووبوومەكەی چاكە، بۆیە خوای گەورە لە قورئاندا نمونەی پێهێناوەتەوە بە ئیماندار وباوەڕبوونی.