پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە كردەوەی مردوو دەپچڕێت لەپاش مردنی، بۆیە هیچ چاكەیەكی تری دەستناكەوێت لەدوای مردن مەگەر لە سێ شتدا نەبێت؛ چونكە هۆكار بوو بۆئەوەی بێنە دی: یەكەم: خێركردن؛ ئەو خێرەی بەردەوامە بۆیە پاداشتی بە بەردەوامی دەستدەكەوێت وناپچڕێت، وەكو وەقف ودروستكردنی مزگەوت ولێدانی بیر وهتد. دووەم: ئەو زانستەی خەڵكی سوودی لێدەبینێت، وەكو دانانی كتێبی زانستی، یان كەسێكی فێركردووە وئەو كەسە لەپاش مردنی زانستەكەی ئەو بڵاو دەكاتەوە. سێیەم: منداڵێكی چاكی ئیماندار نزا بۆ دایك وباوكی بكات.