explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە هیچ پەرستنێک لەلای خواى گەورە -سبحانە وتعالى- باشتر نیە لە نزا وپاڕانەوە؛ چونکە دانپێدانانە بە دەوڵەمەندی پەروەردگار -سبحانە وتعالى-، وهەروەها دانپێدانانە بە لاوازی وبێ توانایی بەندە کە بەردەوام هەژارە وپێویستی بە پەروەردگارێتی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەزڵ وپلەوپایەى نزاکردن وئەوەى لە خواى گەورە بپاڕێتەوە ؛ ئەو زاتەى بەمەزن داناوە، ودانی بەوەدا ناوە: کە دەوڵەمەندە -سبحانه وتعالى- چونکە هەژار داواى لێناکرێت، وبیسەرە چونکە کەڕ داواى لێناکرێت، وبەخشندەیە چونکە ڕەزیل داواى لێناکرێت، و بەدەسەڵاتە چونکە بێ توانا داوای لێناکرێت، ونزیکە چونکە دوور نابیستێت، وجگە لەمانە لە سیفەتە جوان وشکۆدارەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.