پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی وەرگیراوە لەكاتێكدا ئەو ئامادە نییە؛ چونكە نزیكترە لە دڵسۆزی، لە لای سەری نزاكار فریشتەیەك هەیە سپێردراوە هەركاتێك ئەو مسوڵمانە نزا ودۆعای خێر بۆ برایەكی بكات، ئەو فریشتە سپێردراوە دەڵێت: ئامین وبۆ تۆیش بە هەمان شێوە.