پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە نزاکردن پەرستنە، واجبە هەمووی بەدڵسۆزی بۆ خواى گەورە بێت، ئەگەر نزای داواكردن بێت، بەوەى داوای شتێک لە خواى گەورە بکات کە سوودی بۆی دەبێت، یان داواى دوورخستنەوەى زیانی لێبکات لەدونیا وقیامەتدا، یان نزای پەرستن بێت، ئەمیش هەموو شتێک دەگرێتەوە کە خواى گەورە پێی خۆشە ولێ‌ی ڕازیە لە وتە وکردەوە ئاشکرا ونهێنیەکان، وپەرستنی دڵی یان لاشەیی یان داراییەکان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەڵگەى هێنایەوە لەسەر ئەم باسە، کە خواى گەورە دەفەرموێت: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} [غافر: 60] واتە:{ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئاینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه}.