پیاوێکی جولەکە هات بۆ لای میری باوەڕداران عومەر -ڕەزای خوای لێبێت-، و پێی ووت: ئایەتێک لە کتێبەکەتاندا (لە قورئاندا) هەیە کە دەیخوێننەوە، ئەگەر بۆ ئێمەی کۆمەڵەی جولەکە دابەزیایە لە کتێبەکەماندا (لە تەوراتدا)؛ ئەوا ئەو ڕۆژەمان دەکرد بە جەژن و ئاهەنگمان تێدا دەگێڕا، وەکو سوپاسگوزارییەک بۆ نیعمەتی دابەزینی ئەم ئایەتە مەزنە، عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: کام ئایەت؟ پیاوەکە ووتی: {الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا} {ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردووە بۆتان و چاکە و بەھرەی خۆم بەتەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم کە ئیسلام ئاینتان بێت}. عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- فەرمووی: ئێمە ئەو ڕۆژە و ئەو شوێنە دەزانین کە ئەم ئایەتە پیرۆزەی تێدا دابەزیووە، ئەو ئایەتە لە ڕۆژێکی جەژندا دابەزی بۆ سەر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)؛ ؛ کە ڕۆژی هەینیش بوو، و لە عەرەفات ڕاوەستابوو، و هەردووکیان دوو ڕۆژی مەزنن لەلای موسڵمانان.